نوێنەری چالاکوانانی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی یەکێتی بەشێک لە کێشەکانی چەمچەماڵ چارەسەردەکرێن.
ئاوات خەیروڵا، نوێنەری چالاکوانانی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ هەریەکە لە پەرلەمانتاران (ئازاد محەمەد، هەڵمەت هۆشیار و لاوێن شـ.ـەهید ئەردەڵان) بۆ جاری دووەم سەردانی ڕەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان کرد.
وتیشی، لە کۆبوونەوەیەکدا، کێشەی هاوڵاتییانی چەمچەماڵ ئاو، کارەبا، ڕێگەوبان و پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە، خرانەڕوو، هاوکات ڕاپۆرتی کۆی کێشە و گرفتەکانی قەزاکەمان پێشەکەش بە جێگری سەرۆکی یەکێتی کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی نووسینگەی قوباد تاڵەبانیی ڕاسپارد، کە بەشێک لەو کێشانە چارەسەربکات.
وتیشی، بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی ڕیاگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا دۆخی ئاو و کارەبای قەزاکە باشتر دەکرێت، بەدابینکردنی موزەخە و زیادکردنی بڕی پێدانی ئاو بە قەزاکە، کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵیش خێراتردەکرێن.