سودانی و ئەسەد كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی سوریا لە ریاز چەند پرسێكیان تاوتوێكرد.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە ریاز-ی پایتەختی سعودیە لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا كۆبووەوە، لە پەراوێزی بەشداریكردنیان لە لوتكەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی تایبەت بە ململانێكانی ناوچەكە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سودانی، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدان و بەرەوپێشەوەبردنی لە بوارە جیاجیاكاندا، بەجۆرێك بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بهێنێتەدی، تاوتوێكراون.

هەردوولاش جەختیان كردەوە لەسەر هەماهەنگیی هەڵوێست و بڕیارەكان لەمیانی لوتكەدا لەپێناو وەستانی شەڕ و، پێویستیی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی لەلایەن وڵاتە گەورە و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ راوەستاندنی دەستدرێژی بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنی، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی نووسینگەكەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی شەڕکردندا کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون

بابەتی دواتر

سبەی دەوام لە پاسپۆرتی سلێمانی رادەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share