لە ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین لەبارەی چەكی بێمۆڵەوە چەند بڕیارێك دران

لە ئیدارەی ڕاپەرین كۆبوونەوەیەك بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی حكومەت لەبارەی چەكی بێمۆڵتەوە بەڕێوەچوو و چەند بڕیارێكی گرنگ دران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئیدارەی ڕاپەرین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا دراوە و تێیدا هاتووە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی حكومەت و بە ئامانجی سنوورداركردنی دیاردەی ناشارستانیی چەكی بێمۆڵەت ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنیی ڕاپەرینی كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا، گرنگی جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هاوڵاتییان و كەمكردنەوەی ڕووداوی نەخوازراو جەختیلەسەركرایەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێردران میكانیزمێكی گونجاو بۆ بڕیارەكە جێبەجێبكرێن.

لەلایەكی دیكەوە لە ئیدارەی گەرمیان دەستبەسەر چەكی بێمۆڵەتدا گیراوە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان كۆبووەوە و چەند بڕیارێك دران.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و مامەڵەكردن بە چەكەوە تاوتوێكران بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئەندامێتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن و هاتوچۆی گەرمیان و نوێنەری هێزەكانی پێشمەرگە لە سنوورەكە كە دەبێت سەرجەم ئەو دوكان و شوێنانەی چەكی بێمۆڵەت و مۆڵەتدار دەفرۆشن دابخرێن.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە بڕیاردراوە بە دانانی مەفرەزەی هاوبەشی دەزگا ئەمنییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە بازگەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەك بێمۆڵەت كە ڕێگە نادرێت بە هیچ كەسێك چەك هەڵبگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی كاوە بازیانی: بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە و تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا دەكەنەوە

بنەماڵەی كاوە بازیانی روونكردنەوەیەك لەسەر برینداربوونی كاوە ئەحمەد تۆفیق ناسراو بە”كاوە بازیانی” بڵاودەكەنەوە و دەڵێن:”ئێمە سكاڵای یاساییمان تۆماركردووە…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکان مانگی رابردوو 21 شوێن داخراون

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندرابوون،…
Total
0
Share