سەرۆک وەزیرانی عێراق وڵاتەکەی بەرەو ریازی پایتەختی سعودیە بەجێهێشت.
سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ سعودیە بە مەبەستی بەشداریکردنە لە لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی، کە بۆ تاوتوێکردنی ئەو جەنگە بەڕێوەدەچێت کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە.
سعودیە داوایکرد لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2024 لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.