بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دوو هەزار و 57 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئامارەکانی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە شارەکە لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، زیاتر لە دوو هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوەی جۆراوجۆر تۆمارکراون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، لە 1 ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ تا 31 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دوو هەزار و 57 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی جۆراوجۆر لە شاری هەولێر روویانداوە کە لە ماڵ و شوێنە گشتییەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکان کەوتوونەتەوە.

ئاشکراشیکرد، هەر لەو ماوەیەدا 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و 89 کەس برینداربوون.

سەبارەت بە تۆمارکردنی حاڵەتەکانی خنکان، بەرگریی شارستانیی هەولێر باسیلەوەکردووە، بە کۆی گشتیی 28 حاڵەت بووە و ژیانی 56 کەسیش رزگارکراوە.

بابەتی پێشتر

زەوی بە فەرمانبەرانی دوو وەزارەت دەدرێت و ناوەكانیان گەڕاوەتەوە

بابەتی دواتر

سودانی بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەتی هەرێم پلەی بەشێكی دیكەی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆی بەرزكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پلەی بەشێك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بەرزكراوەتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share