بەرپرسێكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زەوی بە فەرمانبەرانی دوو وەزارەت دەدرێت و ناوەكانیان گەڕاوەتەوە.
زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،
تاوەكو ئێستا نزیكەی شەش هەزار فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە و كە شارەوانی بەردەوامدەبێت لە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.
وتیشی، “تاوەكو ئێستا ناوی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و كار و كاروباری كۆمەڵایەتییان بۆ گەڕاوەتەوە و بڕیارە زەوییان بەسەردا دابەشبكرێت”.