وەزارەتی پلاندانان: زانیارییەکانتان پارێزراودەبن و تەنها بۆ بواری گەشەپێدان سوودی لێوەردەگیرێت

وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پێویستە خێزانەکان لە ماڵەکانیان بمێننەوە لە رۆژانی سەرژمێریدا بەهۆی ئەوەی بۆ ئامانجی گەشەپێدانە، راوێژکارێکی سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوونیش لە وەزارەتەکە دەڵێت، زانیارییەکانی هاوڵاتییان پارێزراو دەبن.

 محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق باسی لەوەکرد، ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان و پێدانی زانیاری راست و درووست نوێنەرایەتی شایستەیەکیی نیشتمانیی گرنگ دەکات، لە کاتێکدا عێراق لە ساڵی 1987وە سەرژمێرییەکی گشتگیری تێدا ئەنجامنەدراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتەکە هەموو ئامادەکارییەکانی خۆی کردووە بۆ ئەوەی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا سەرژمێری ئەنجامبدات لە 20 و 21ی مانگدا.

لای خۆشیەوە، راوێژکارێکی سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوونیش لە وەزارەتی پلاندانان رایگەیاندووە، زانیارییەکانی هاوڵاتییان پارێزراودەبن و تەنها بۆ بواری گەشەپێدان سوودی لێوەردەگیرێت و بۆ هیچ بوارێکی دیکە کاری پێناکرێت.

بابەتی پێشتر

دارایی زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لە ساڵی 2025 ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی گەرمیان: لەکاتی رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەن

بەرگریی شارستانیی گەرمیان چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە، و داوادەکات هاوڵاتییان لەکاتی رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان جێبەجێیان بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share