سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی، زانیاری لەبارەی ئەو کرێکارەوە ئاشکرادەکات کە لە کاتی کارکردندا لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.
عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری ئارام، کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لە یەکێک لە باڵەخانەکان کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.
باسی لەوەش کرد، “ئەو کرێکارە تەمەنی 16 ساڵانە و خەڵکی سوریایە بۆ کارکردن رووی لە سلێمانی کردووە لەکاتێکدا تەمەنی ئەو شیاوی کارکردن نییە”.