لەسەر راوکردنی باڵندەی کێوی سێ راوچی دەستگیرکران

مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ئاغجەلەر سێ راوچیان لەکاتى راوکردندا دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ئاغجەلەر بۆ سنوورى گوندى (کانى هەنجیرە) توانیان سێ راوچى دەستگیربکەن کە سەرقاڵى راوکردنى باڵندەى کێوى بوون هاوکات توانرا دەست بەسەر سێ لایت و چەقۆیەکدا بگیرێت .

باس لەوەش دەکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.

May be an image of lighting, car and text

May be an image of lighter

 

بابەتی پێشتر

چەند راوچییەک جۆرێک کیسەڵ لە زێی گەورە راودەکەن

بابەتی دواتر

دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن چاویان بەیەکدەکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share