چەند راوچییەک جۆرێک کیسەڵ لە زێی گەورە راودەکەن

چەند راوچییەک جۆرێک کیسەڵ لە زێی گەورە راودەکەن و فەرمانگەی ژینگەی هەولێریش داوای یاساییان لە دژ تۆماردەکات.

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بڵاویکردەوە، له سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لیژنەی تۆمارکردنی داوای مافی گشتی سکاڵای یاسایی لە دژی چەند راوچیەک تۆمارکرا کە هەڵسابوون بە راوکردنی جۆرێک لە کیسەڵ لەزێی گەورە لە جۆری (جەلاوی) بەبێ وەرگرتنی رەزامەنی ڕاوکردن و بە نایاسایی.

 

ئاشکراشیکرد، راوکردنی ئاژەڵە خشۆکەکان قەدەغەیە پاڵپشت بە خاڵی 25 لە خشتەی ژمارە یەكی ئاژەڵە کێوییەکان لە رێنمایی رێکخستنی راوکردن ژمارە (1ی ساڵی 2023) و سزای دیاریکردووە بۆ کەسی سەرپێچیکار.

کیسەڵی جەلاوی، کە کیسەڵی فوراتیشی پێدەوترێت رووبەرە ئاوییەکانی میزۆپۆتامیا نیشتمانیی ئەم جۆرە کیسەڵەن.

کیسەڵەکە بەوە جیادەکرێتەوە قۆزاخەکەی پشتی نەرمە، هەر بۆیە بەشێک لە خەڵکی بۆ گۆشتەکەی راوی دەکەن.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

لەسەر راوکردنی باڵندەی کێوی سێ راوچی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ خۆڵبارینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و پێشبینیی ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە سبەینێوە لە کەشدا…
Total
0
Share