فەرمانبەرانی سەربەخۆی كارەبا پڕۆژەی هەژماری من رەتدەكەنەوە و داوادەكەن مووچەكانیان تەوتین بكرێت.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی سەربەخۆی كارەبا داوایانكرد مووچەی مانگی 10 دابەشبكرێت و مووچە تەوتین بكرێت و بە هەموو شێوەیەك هەژماری من رەتدەكەنەوە.
دەشڵێن، ” پێویستە مووچە و دەرماڵەكانمان هاوتای عێراق بكرێت و پلەبەرزكردنەوەش دەستپێبكاتەوە”.