تەقینەوەیەك لە شەنگال ڕویدا و هەشت كوژراوی لێكەوتەوە

بنكەیەكی هێزە ئەمنییەكان لە شەنگال

بۆمبێك لە شەنگال تەقییەوە و بەهۆیەوە هەشت كەس گیانیان لەدەستدا، قایمقامی قەزاكە دەڵێت، ڕوداوەكە لەكاتی پوچەڵكردنەوەیدا بووە.

مەحما خەلیل، قائیمقامی قەزای شەنگال ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی كانونی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بۆمبێك لەكاتی هەوڵی پوچەڵكردنەوەیدا لە شەنگال تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە هەشت كەس كوژراون.

وتیشی، كوژراوەكان حەوتیان لە تیمی ئەندازیاریی پوچەڵكردنەوەی بۆمب-ن سەر بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق و ئەوی دیكەشیان مەدەنییە.

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانیی دهۆک: ئاگر لە کەمپی ئاوارەکان کەوتەوە

بابەتی دواتر

مێژوو و ژمارەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە بەرژەوەندی بەرشلۆنەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share