دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تۆمەتباری تەقینەوەکەی 5ی ئۆکتۆبەری کەرکوکی دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دوای ئۆپەراسیۆنێکی چاودێری ورد، دەستگیرکردنی تۆمەتباری تەقینەوەی فرۆشگایەکی بازرگانی لە شاری کەرکوک راگەیاند.

ئاژانسەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای شەش رۆژ لە ئەنجامدانی هێرشێک و بە ئامانجی دوکانێک لە پارێزگای کەرکوک بە ئامێری تەقەمەنی کە لە ئەنجامدا خاوەن دوکانەکە و هاوسەرەکەی برینداربوون، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە سلێمانی، توانیان تۆمەتباری سەرەکی کردەوە تیرۆریستییەکە دەستگیربکەن.

راشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکە چەند جارێک چاودێری شوێنی ئامانجەکەی کردووە، ئامێرە تەقەمەنیەکەی لەناو کیسەیەکدا شاردوویەتیەوە و لەبەردەم شوێنەکە دایناوە، دواتر بە بەکارهێنانی مۆبایل لە دوورەوە تەقاندویەتیەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتبار بۆ سەرلێشێواندن، بۆ ماوەی پێنج رۆژ چووەتە دەرەوەی وڵات و دواتر چووەتە شاری سلێمانی و لەوێ دەسگریکراوە.

بابەتی پێشتر

عێراق مەرجی ڤیزای بۆ هاوڵاتییانی وڵاتێک هەڵگرت

بابەتی دواتر

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: حکومەتی هەرێم هۆکاری کێشەی مووچەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی دەگاتە ئەمریکا

بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارە 20 ی ئەم مانگە محەمەد شیاع سودانی بە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سۆران: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو

پۆلیسی سۆران، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share