بەهای دۆلار گۆڕانكاری بەسەرداهات

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركردووە، بەڵام ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفوور: چەند داواكارییەكمان لەلایەن وەزیری تەندروستیی عێراقەوە بۆ كەركوك بەسەندكران

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ داواكارییان پێشكەش بە وەزیری تەندروستیی عێراق كردووە و داوكارییەكەشیان بە رەسمی پەسەند كراوە.…
Total
0
Share