ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی رابردوو دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداون”.

دەشڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوکاریی مانگی تشرینی یەکەمی 2024 دابەشدەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە هێشتا روون نییە کەی مووچەی مانگی رابردووی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت.

بابەتی پێشتر

دارا سێكانیانی: حكومەتی عێراق مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 دەنێرێت

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا کەوتە قەیرانێکی سیاسییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share