پارێزگاری سلێمانی: ئەگەر مانگی دوو قوتابخانەکان نەکرێنەوە دوادەکەوێت بۆ مانگی سێ

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشنیاری کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانی کردووە لە سەرەتای مانگی شوباتدا، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر لە مانگی دوو-دا قوتابخانەکەن نەکرێنەوە لە مانگی سێ-دا خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، “ئێمە لەگەڵ ئەوەداین دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە و ناکرێت سێکتەرێک بەمجۆرە دابخرێت، بۆیە پێشنیازمان کردووە دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە”.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی کە ئەوان دەنگیان لەگەڵ دەنگی ئەو خوێندکارانەیە و دەیانەوێت دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە و خوێندن دەستپێبکاتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕاشیگەیاند، وەزارەتی پەروەردە پێشنیازی ئەوەیە لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە خوێندنی پۆلی 12 لە هۆڵەکانی خوێندن دەستپێبکاتەوە و هەروەها ڕۆژی 1ی شوباتی 2021 خوێندنی قۆناغەکانی دیکە دەستپێبکاتەوە بە شێوەی ناوبەناو و بەپێی ڕێکارە تەندروستییەکان.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر لە مانگی شوباتدا خوێندن دەستپێنەکاتەوە پێشنیازەکە بەوجۆرەیە لە بەرواری 1ی ئازاری 2021دا دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە و خوێندن بەشێوەی تەواوەتی و بەردەوام دەستپێبکاتەوە.

“ئەگەر خوێندن بەوجۆرە سەرکەوتوو بوو، ئەوا بۆ وەرزی دووەم خوێندن لە مانگی ئەیلولەوە دەستپێدەکات و وەرزی دووەم تەواو دەکرێت”، بەپێی وتەی هەڤاڵ ئەبوبەکر.

جەختیشی کردەوە کە ئەگەری بایکۆتی مامۆستایان داوایەکی ڕەوای مامۆستایانە و دەبێت موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا و 30 ڕۆژ جارێک بەتەواوی دابەشبکرێت چونکە ئەوە کێشەیەکی گەورەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواركردنەوەی…
Total
0
Share