راگەیەندراوێک لە پۆلیسی گەرمیانەوە لەبارەی کوژرانی ئەکبەری حاجی رۆستەم

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تا ئێستا تۆمەتبارانی کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەم دەستگیرنەکراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئاگادارکراینەوە لە حاڵەتێکی کوشتن لە گوندی ئۆمەربل سەر بە ناحیەی سەرقەڵا دەستبەجێ مەفرەزەکانمان چوونە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت هاوڵاتی (ئەکبەر رۆستەم محەمەد) ناسراو بە ئەکبەری حاجی رۆستەم لەدایکبووی ساڵی 1955 لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکەی خۆی بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە، بۆیە هەر بە زویی پۆلیس دەستیان بەهێڵکاری شوێنی رووداوەکە کرد و دەستکرا بە کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەسەر چۆنێتی رووداوەکە و لەئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە دەست بە لێکۆڵینەوەی ورد کراوە لەسەر چۆنێتی رووداوەکە و ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبار.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی لێکۆڵێنەوە سەرەتاییەکان ئۆتۆمبێل و مۆبایلەکەی کە قوربانییەکە لەکاتی رووداوەکە پێی بووە براون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: سەرجەم میدیاكارە دەستگیركراوەكان ئازادكران

لقی سلێمانیی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەڵێت، سەرجەم میدیاكارە دەستگیركراوەكانی سنووری سلێمانی بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی ئازادكراون. لە ڕوونكردنەوەیەكی…
Total
0
Share