وتەبێژی وەزارەتی كارەبا باس لە پرۆژەی 24 كاتژمێریی كارەبا دەكات

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا وادەی جێبەجێكردنی كارەبای 24 كاتژمێری رادەگەیەنێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 تا 3500 مێگاواتە، خواستیش لەسەر کارەبا 4000 بۆ 4500 مێگاواتە و بەهۆیەوە لە نێوان 14 بۆ 16 كاتژمێر كارەبا دەدرێت.

وتیشی، “لە ماوەی دوو ساڵدا پرۆژەی رووناكیی 24 كاتژمێری دەگاتە تەواوی هەرێمی كوردستان”.

پرۆژەكە خواست لەسەر کارەبا كۆنتڕۆڵ دەكات و، بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان و حكومەت کەمدەکات و پرۆژەیەكی ژینگەپارێزە، ئومێد ئەحمەد وای وت.

سەبارەت بە كارەبای سلێمانیش وتەبێژی وەزارەتی كارەبا باسی لەوەكرد، كۆتایی بە كێشەی گەیاندنی كارەبا بۆ هەردوو وێستگەی 51 مێگاواتی و 29 مێگاواتی كارەبا لە سلێمانی هێنرا.

بابەتی پێشتر

كامێلا هێرس لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا پیرۆزبایی سەركەوتنی لە ترەمپ كرد

بابەتی دواتر

چەند شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. درۆنێك كەوتەخوارەوە

درۆنێك لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كەوتەخوارەوە. بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا،كەمێك لەمەوبەر درۆنێك لە نزیك گوندی ئاشۆكان…
Total
0
Share