سۆران عومەر: لەبارەی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە چاوەڕوانی وەڵامی تەیف سامی دەکەین

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دۆسییە دامەزراندنی گرێبەست و سێ یەکەم و خاوەن بڕوانامە باڵاکان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە و وتیشی چاوەڕوانی وەڵامی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکەین.

سۆران عومەر رایگەیاند، بە نووسراو داوامان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە بۆ  دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و فەرمانبەرانی گرێبەست و خاوەن بڕوانامە باڵاکان بۆ ئەوەی روونکردنەوەمان پێبدەن.

باسی لەوەشکردووە، دواتر نووسینگەی سەرۆک وەزیران داواکەیان ئاڕاستەی ئەمنیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و لەوێشەوە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و تەیف سامی کراوە.

سۆران عومەر بە تۆڕی میدایی ئێستای وت، “بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕوانی وەڵامی تەیف سامی دەکەن بۆ ئەوەی بزانین رای وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر ئەو بابەتە چییە”.

بابەتی پێشتر

نووسینگەی سودانی داوای خەرجکردنی 284 ملیار دینار بۆ جوتیارانی هەرێم دەکات

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لەخۆپیشاندانەکانی هەولێر هێرشکراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و سەرکۆنەی دەکەین

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان سەرکۆنەی ڕێگریکردن و هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە هەولێر دەکات و داوادەکات…
Total
0
Share