محەمەد كەلاری شارەزای كەشناسی دەڵێت، “دوای بارینی بارانێكی بەخووڕ لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان لە درەنگانێكی ئەمشەوەوە تاوەكو كاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەمومژ لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان هەیە”.
دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت تەم لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، شارەزوور، پیرمام نێوان هەولێر و دهۆك و كەركوكدا دروستببێت.
باسی لەوەشكردووە، ئاستی بینین كەمدەبێتەوە و داوا لە شۆفێران دەكەم بە ئاگادارییەوە شۆفێری بكەن و پاپەندبن بەرێنماییەكانی هاتوچۆوە.