سەعدی پیرە: یەكێتی وەفدێكی دانوستانكاری بۆ سەردانیكردنی لایەنە سیاسییەكان پێكهێنا

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەفدێكی دانوستانكاری بۆ سەردانی لایەنە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان پێكهێناوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندووە، یەكێتی وەفدێكی دانوستانكاری پێكهێناوە بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەكان، بەمەبەستی راوێژ و راگۆڕینەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستانەوە”.

وتیشی،”وەفدەكەیان سەردانی سەرجەم ئەو لایەنانە دەكات كە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا كورسییان لە یەكێتی كەمتر بەدەستهێناوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی: هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە راگیرا

بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی رایگەیاند، لەسەر پێشنیازی وەزیری پێشمەرگە پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە راگیرا. عەزیز عەلی…
Total
0
Share