سودانی لەبارەی تەوتین و بە ئەلیکترۆنیکردنی مامەڵە داراییەکانەوە بڕیاریدا

سەرۆك وەزیرانی عێراق رێنمایی دەركرد بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی تایبەت و سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە حكومییەكانیشی راسپارد، دەستبەرداری مامەڵەكردن بە پارەی نەختینە بن و سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی پەیڕەوبكەن.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، وەک بەشێک لە هەنگاوەکانی چاکسازیی دارایی، کە یەکێکە لە کارە ئەولەویەتەکانی حکومەت، محەمەد شیاع سودانی رێنمایی دا بۆ پەیڕەوکردنی چەند هەنگاوێک بۆ باشترکردن و بەرەوپێشبردنی سیستم و خزمەتەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی.

هەنگاوەکان بریتین لە:

یەکەم: کارکردن بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت هاوشێوەی کەرتی حکومی و راسپاردنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەو پرسە، بە بەشداریی چەند دامەزراوەیەکی کەرتی تایبەت بۆ ئامادەکردنی میکانیزمی ورد و گونجاو.

دووەم: وەزارەتەکان و سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەستبەرداری پارەدانی نەختینە ببن و بەکارهێنانی پارەی ئەلیکترۆنی لە کۆکردنەوە و مامەڵە پەیوەندیدارەکانی تردا کارپێبکەن، لە رێگەی پلانێکی یەکگرتوو کە لەلایەن هەر وەزارەتێک یان دامەزراوەیەکی حکومییەوە پێش 31ی کانوونی دووەمی 2024 خراوەتەڕوو، بەمەرجێک جێبەجێکردنی راستەقینەی ئەم کارە لە رێکەوتی 1ی تەمموزی 2025 درەنگتر نەکەوێت.

بابەتی پێشتر

سودانی: بەخێرایی مامەڵەکردن بە دراوی نەختینە لە گومرگەکان رابگرن و بیگۆڕن بە مامەڵەی ئەلیکترۆنی

بابەتی دواتر

وەفدێكی یەكێتی بۆ تەوتینی مووچە لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندییدا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرێبەستەكانیان لەگەڵ عێراق یارمەتیی تیرۆری داوە
فایزەر و ئەسترازێنیکا لە ئەمریكا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

  دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا داوایەکی یاسایی لە دژی كۆمپانیاكانى ئەسترازێنیکا و ‏فایزەر و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر زیندووکردەوە، گومان…
Total
0
Share