لوقمان وەردی: یاسای هەڵبژاردن هەموارنەكرێتەوە ناتوانرێت كاتی هەڵبژاردن دیاریبكرێت

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێنج فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان داوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنمان كردووە كە دەبێت سیستمی هەڵبژاردن فرەبازنە بێت و كورسیی پێكهاتەكانیش بەسەر سەرجەم بازنەكاندا دابەشبكرێن، جەختیشدەكاتەوە تا یاسای هەڵبژاردن هەموارنەكرێتەوە ناتوانرێت كاتی هەڵبژاردن دیاریبكرێت.

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكان لە گفتوگۆداین بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، ئەو وادەیەشی بۆ هەڵبژاردن دیاریكرابوو كە 1ی 10ی 2022، ناتوانرێت هەڵبژاردن لەو كاتە ئەنجامبدرێت و ئەگەر تەمەنی پەرلەمان درێژنەكرێتەوە ئەوا هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە و حكومەت و سەرۆكایەتیی هەرێمیش دەبێتە كاربەڕێكەر.

ئاشكرایكرد، “پێشنیازە یاسایەكمان پێشكەشكردووە و داوامانكردووە سیستمی هەڵبژاردن بكرێتە فرەبازنە و كورسیی پێكهاتەكانیش بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا دابەشبكرێن و گفتوگۆكان بەردەوامن و تا ئەو كاتەی یاسای هەڵبژاردنیش هەموارنەكرێتەوە ناتوانرێت كاتی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دیاریبكرێت، جگەلەوەش كۆمسیۆن پێویستی بە وادەیەكە بۆ ئەوەی ئامادەكارییەكانی دەستپێبكات بۆیە بەر لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەبێت ڕێككەوتن لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بكرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

ئێران سنوورەكانی لەگەڵ عێراق بە ڕووی زیارەتكاراندا داخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی هەرێم سەردانی فەرەنسا دەکات

سەرۆکایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا،‌ سه‌ردانی پاریس ده‌كات”. لە راگەیەنداروێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی…
Total
0
Share