شاندی پارتی و کۆمەڵ لە کۆبوونەوەدان

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 17ی کانونی دووەم سەردانی کۆمەڵی ئیسلامییان کرد و لە ئێستادا هەردوولا لە کۆبوونەوەدان و بڕیارە شاندەکەی پارتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیش بکات.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە لە، “عەلی عەونی، پشتیوان سادق، زەعیم عەلی و کاکەمین نەجاڕ، هەروەها شاندی کۆمەڵی ئیسلامی لە محەمەد حەکیم، ڕێبوار حەمەد و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و سەرکردایەتیی حزبەکە پێکهاتووە”.

بژار دەباغ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی ڕایگەیاند کە بڕیارە شاندەکەی پارتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنەکانی دیکەی سلێمانی بکەن.

مەبەستی سەردانەکەی پارتی بۆ لای لایەنەکان بۆ گفتوگۆ کردنە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق و پێشنیازی پێکهێنانی لیستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق.

پێشتر شاندی پارتی لە هەولێر سەردانی هەریەکە لە یەکێتی، یەکگرتوو و حزبی شیوعی کردووە و هەمان پرسی لەگەڵدا تاووتوێ کردوون کە پێشنیاری پارتییە بۆ هەڵبژاردنەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم گەلپەسەند بێت و ڕای لایەنەکانی لەسەربێت

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم، کە ڕای…
Total
0
Share