ئاوات شێخ جەناب: هەموو پشتیوانییەكی كەرتی تایبەت دەكەین بۆ بوونیادنانی ئابورییەكی نیشتمانی

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “هەموو پشتیوانییەكی كەرتی تایبەت دەكەین بۆ بوونیادنانی ئابورییەكی نیشتمانی”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی یەكشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازیكرد لە نوێنەری كارگەكانی بەرهەمهێنانی شیش و ئاسن لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارەكەدا وەزیری دارایی دوای ئەوەی گوێبیستی داواكاریی نوێنەری كارگەكان بوو، رایگەیاند دوای دەستبەكاربوونیان لە وەزارەت لەسەرەتای ئەم كابینەیە، بەردەوام پشتیوان و هاوكاری كەرتی تایبەت بەگشتی و كەرتی پیشەسازی بوون لەپێناو بوونیادنانی ئابورییەكی نیشتمانیی بەهێز لە هەرێمی كوردستان.

وەزیری دارایی جەختی لەوەشكردەوە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا رێككەوتنیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەتی عێراق كردووە بۆ كارئاسانیی زیاتر بۆ كارگەكانی هەرێمی كورستان لە بواری باج و ئەستۆپاكی و دابینكردنی سووتەمەنی و كارئاسانی بۆ ساخكردنەوەی بەرهەمەكانیان.

بابەتی پێشتر

لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ: هەر كەسێك سیمكارتی تۆمارنەكراو بفرۆشێت سێ ملیۆن دینار سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی موچە دابەشدەکرێت

نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت. لە ڕاگەیەنراوێکدا…
Total
0
Share