بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڕی بارانی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد لە پیرمام زۆرترین بڕ باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە پیرمام باریوە کە 19.1 ملم بارانبووە، لە دوای ئەویش لە کەرکوک کە بڕی 18.2 ملم باران باریوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کەمترین بڕی باران لە ئاکرێ باریوە کە تەنها یەک ملم بووە و لە هەولێریش 2.6 ملم باران باریوە.

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ناوچەکەی گرتووەتەوە لە سلێمانی 9 ملم، لە هەڵەبجە 4 ملم و چەمچەماڵ 9.4 ملم بارانباریوە.

 

هاوکات بڕی بارانبارین لە شار و شارۆچکەکانی دیکە بەم شێوەیە بووە:

سۆران 3 ملم، خەبات 14.4 ملم، هەڵشۆ 1.6 ملم، پێنجوین 6.2 ملم، چۆمان 10 ملم، بازیان 5.4 ملم، دەربەندیخان 6 ملم و حاجی ئۆمەران 7 ملم باران باریوە.

بابەتی پێشتر

لە پارێزگای کەرکوک پشوو راگەیەندرا

بابەتی دواتر

لە قەزایەکی هەرێم سبەینێ کرایە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

کەشناسیی هەرێم پیشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share