دایک و باوکی ئەو گەنجەی لە بەریتانیا کوژرا وردەکاریی ڕووداوەکە باسدەکەن

دایک و باوکی سێبور کە ڕۆژی پێنجشەممە لە بەریتانیا کوژرا، لە ڕێگای تۆڕی میدیایی ئێستاوە، داوادەکەن، تەرمی کوڕەکەیان بۆبگەڕێننەوە و ڕاشیدەگەیەنن، گەنجەکە لەلایەن چەند کوردێکەوە بە چەقۆ کوژراوە.

چیرۆکی ناکۆکی نێوان سێبور و سەرتیپ، کە دوو بران، لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لەوێوە دەستیپێکردووە، کە لە نزیک یەکتر لە شاری ” Nottingham” لە بەریتانیا دووکانی سەرتاشیان کردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی کێشەکە لە هەرێمی کوردستان “سوڵحی عەشایەری” بۆکراوە، بەڵام ئەو لایەنەی دیکە وازیان نەهێناوە و سێبوریان کوشتووە و سەرتیپشیان بریندارکردووە.

باوک و دایکی ئەو دوو گەنجە دەڵێن، “بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی سوڵحی عەشایەری بۆ ئەو کێشەیە کراوە، کەچی ئەوان وازیان نەهێناوە و بە چەقۆ و ساتور چوونەتە سەریان و سێبوریان کوشتووە و دەماری قاچی سەرتیپیشان بڕیووە و لە ئەنجامی خوێنبەربوونی بە بوراوەیی بردوویانە بۆ نەخۆشخانە”.

دایک و باوکی سێبور و سەرتیپ قسە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: رۆڵمان هەبووە لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان بۆ چارەسەری ئابوری

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆڵێکی چالاکمان گێڕاوە لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان بۆ چارەسەری ئابوری. قوباد تاڵەبانی،…
Total
0
Share