گەرمیان.. بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلەوە مێردمنداڵێک گیانیلەدەستدا

شەوی رابردوو لە سنووری ناحیەی باوەنووری سەر بە ئیدارەی گەرمیان مۆبایل بە مێردمنداڵێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئێوارەی دوێنێ لە گوندی عیسایی سەر بە ناحیەی باوەنوور، مێردمنداڵێک لە ماڵەکەی خۆیاندا مۆبایلی کردووە بە شەحنەوە و خۆی لە پاڵیدا دانیشتووە و لەوکاتەدا مۆبایلەکە تەقیوەتەوە و زۆرینەی جەستەی سووتاوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مێردمنداڵەکە ناوی ویسام عەلییە و تەمەنی 16 ساڵە و یاریزانی کیک بۆکسێن بووە، بەهۆی زۆری برینەکەیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سووتاوی لە شاری سلێمانی”.

ئاشکراشیکرد، “بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی زۆری سووتاوییەکەیەوە لە سلێمانی گیانیلەدەستدا و تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ ناوچەکەی خۆیان بەمەبەستی بەخاکسپاردنی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینی دەكات سبه‌ی ئه‌گه‌ری نمه‌باران له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان هه‌یه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و…
Total
0
Share