رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە دهۆك قوربانی لێكەوتەوە

رووداوێكی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت و تانكەر لە قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دهۆك روویدا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە گیانیلەدەستدا.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، كاتژمێر 10:35 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەكیی قەزای بەردەڕەش بۆ ناحیەی كەڵەك پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت/ ئۆپترا و تانكەردا روویدا.

وتیشی، “بەهۆی رووداوەكەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە گیانیلەدەستدا و، رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا”.

بابەتی پێشتر

"بەهۆی بیروبۆچوونی سیاسییە".. لە قەسرێ نیوەی كۆڵانێك قیرتاوكراوە و نیوەكەی دیكەی نەكراوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لەم ناوچانە بارانی بەلێزمە دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێك پشوو لە هەولێر راگەیەندرا

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی دەوامی سبەینێی خوێندكاران و پشووەوە بڵاوكردەوە. لە راگەیەندراوێکدا كە ئەمشەو بڵاویكردەوە، راگەیاندنی پارێزگای…
Total
0
Share