دێمبیلی گۆڕاوە و ژووری جلگۆڕینی سەرسام کردووە

عوسمان دێمبیلی فەرەنسی، متمانەی بۆ گەڕاوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت وەرزی داهاتوو بە ئاستێکی بەرزەوە دەربکەوێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، عوسمان دێمبیلی گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، لە هەڵسوکەوت و پابەندبوونی بە ڕاهێنانەکانەوە تاوەکو ڕەفتارکردنی لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا، ئەوەش ستافی بەرشلۆنە و ژووری جلگۆڕینی سەرسام کردووە.

هۆکاری گەڕانەوەی ئەستێرە ئەسمەرەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لەلایەن چاڤی هێرناندێزەوە متمانەی پێدراوە، هەروەها گرێبەستەکەی نوێ کراوەتەوە، لە هەموو ئەوانەش گرنگتر پەیوەندی لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی هاونیشتمانی پچڕاندووە و پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگی گابۆنی کردووەتە نزیکترین هاوڕێ، کە یاریزانێکی پابەندە.

سەرچاوەکە دووپاتی کردووەتەوە، دێمبیلی پابەندبوونی بە سەرجەم ڕێسا ناوخۆییەکانەوە کردووە، تەنانەت شەوان زوو دەخەوێت و بەیانیان لە کاتی دیاریکراودا ئامادەی ڕاهێنانەکان دەبێت.

بابەتی پێشتر

دەرماڵەیەك دەبڕدرێت

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە پۆلیسی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share