سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ساڵی داهاتوو ئیماڕات زۆرترین گەشەی ئابوری بەخۆیەوە دەبینێت

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات ئابوریی ئیمارات لە ساڵی داهاتوودا گەشەیەکی بەهێز بەخۆیەوە ببینێت و لە هاوتاکانی لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو باشتربێت.

دکتۆر جیهاد ئازۆر، بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاستی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پشتڕاستی کردەوە کەرتی نانەوتی دەبێتە بزوێنەری سەرەکی ئەم گەشەکردنە خێراترەی وڵاتەکە.

ئازۆر لە پەراوێزی کۆنفرانسی ناوەندی دارایی نێودەوڵەتی دوبەی رایگەیاند کە رێژەی گەشەی نانەوتی لە ئیمارات لە نێوان 4% بۆ 5% دەبێت بۆ ساڵی ٢٠٢٥، کە رێژەیەکی بەهێزە و رەنگدانەوەی سەرکەوتنی ئەو سیاسەتە ئابوورییانەیە کە پەیڕەوکراون.

ئازۆر ستایشی توانای ئیماراتی کرد بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییە ئابوری و جیۆپۆلەتیکییە جیهانییەکان و رۆڵێکی جەوهەری لە بوون بە خاڵی کۆبوونەوەی جیهانی نێوان بلۆکە ئابورییە گەورەکان و ناوەندێک بۆ گرنگترین رووداوە جیهانییەکان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی: رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێم لە خوار ستانداردی جیهانییە

بابەتی دواتر

بەرگریی شارستانیی هەرێم: هێزەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
زیاتر ببینە

نەوتی عێراق كەمیكرد

پشكی نەوتی هەناردەكراوی عێراق كەمیكرد و ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە ئاشكراكرا. بەپێی رێككەوتنی نێوان وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك پڵەس، ئەو…
Total
0
Share