کەشناسیی عێراق: بارانبارین تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت

دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆ جومعەوە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و عێراق گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بارانبارین دەستپێدەکات و تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەمڕۆ هەینییەوە عێراق کەوتووەتە ژێر کاریگەریی ناسەقامگیریی کەشوهەوا و بارانبارینەوە، دەشڵێت، “لەناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستەوە دەستی پێکردووە و بەرەو ناوچەکانی باکوور پەلدەکێشێت”.

باس لەوەشکراوە، لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەدا ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بارانبارین و رەنگە لە هەندێک لەناوچەکانی رۆژهەڵات لافاو دروستببێت.

باسی لەوەشکردووە، خێرایی با زیاددەکات و لە نێوان 20 بۆ  30 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا دەبێت و هەندێک کات دەگاتە 40 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا.

هۆشداریش بە هاوڵاتییان دەدات، لەو شوێنانە نزیک نەبنەوە کە ئەگەری لافاویان تێدایە، بەتایبەت ناوچەکانی نزیک سنووری رۆژهەڵاتی وڵات و رێگا دەرەکییەکان بەکارنەهێنن ئەگەر زۆر پێویست نەبوون چونکە مەودای بینین کەمدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

سروە محەمەد: مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت

بابەتی دواتر

لە ئیسپانیا بەهۆی لافاوەوە 158 کەس گیانیانلەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share