کەشناسی: لە ئەمڕۆوە باران و بەفر کۆتاییدێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە ئەمڕۆوە کەش ئاسایی دەبێتەوە و بەفر و بارانبارین کۆتاییدێت.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و جێگیر دەبێت.

هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری بە نزیکی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

حەوت یاریزان بەرامبەر بەرشلۆنە یاریی ناکەن

بابەتی دواتر

واتسئەپ گۆڕانکاری لە وێنە و ڤیدیۆدا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share