ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی 10 خەرجبکرێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێم زانیارییەکانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوو رۆژی داهاتوودا وردبینی مووچە دەکرێت و پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا مووچە خەرجبکرێت.
دەشڵێت، “ئێستا هیچ کێشەیەکی تەکنیکی و سیاسی نەماوە بۆ دابەشکردنی مووچە”.