كەشناسیی سلێمانی: بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێنت، “بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تاوەكو رۆژی شەممە كاتەكانی نیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم بەردەوام نیمچەهەور دەبێت و لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەكی لاواز بارانبارین لەسەر هەندێك ناوچەی سنووری باشووری هەرێم بە تایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی و بەشێك لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان رێژەی بارانی پێشبینیكراو لە نێوان (1-3) ملم دەبێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە ئەنجامی یەكگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆ هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریی شەپۆڵێكی بارانبارین و زۆرترین رێژەی بارانبارینی پێشبینیكراو لە ماوەی ئەم شەپۆڵە دەكەوێتە رۆژی یەكشەممە و لەگەڵ بارانبارین هەورە تریشقە سەرجەم ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە.

دەشڵێت، ” سەبارەت بە پلەكانی گەرما بە (2-5) پلە نزمدەبێتەوە و خێرایی با زیاددەكات سەرووی 35 كم لە كاتژمێرێكدا و رۆژی دووشەممە كاریگەریی ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەكەمان دەمێنیتەوە رۆژی سێشەممە كۆتایی بە كاریگەری ئەم شەپۆڵە دێت”.

بابەتی پێشتر

خاوەنی تیکتۆک بووە دەوڵەمەندترین پیاوی چین

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: حكومەتی داهاتوو بە دیدگایەكی جیاواز و ستراتیژێكی نوێوە پێكدەهێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ جەژنی ئاشوورییەکان: ڕۆڵێکی گرنگتان لە پتەوکردنی تەبایی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان هەبووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆی ئاشوورییەکان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ڕۆڵی ئەوان لە پتەوکردنی گیانی تەبایی و…
Total
0
Share