کارەبای سلێمانی: رەشەبا زیان بە ژمارەیەک فیدەری کارەبا دەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی رەشەباوە زیان بەر چەند تۆڕێکی کارەبا کەوتووە و تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو رەشەبا بەهێزەی کە ماوەی چەند رۆژێکە سنووری پارێزگای سلێمانیی گرتووەتەوە، شەوی رابردوو زیان بەر تۆڕی کارەبای چەند گەڕەکێک کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەناو سەنتەری شاری سلێمانی، 19 فیدەر زیانیان پێگەیشتووە و تیمی هۆبەکانی چاکسازیی کارەبا، سەرەڕای سەرما و رەشەبا، سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی پێشووتر: سەرۆکی پەرلەمان دانیشتن دوابخات جێگرەکەی ناتوانێت درێژەی پێبدات

عەدنان عوسمان ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان دەڵێت، “کاتێک سەرۆکی…
Total
0
Share