داهێنانێك لە بواری ئامێری پێوانەكردنی فشاری خوێن ئاشكراكرا

كۆمپانیایەكی سكۆتلەندیی پێشكەوتووی بواری تەكنەلۆجیا یەكەم تەكنیكی پێوانەكردنی فشاری خوێن بە شەپۆلی سەروو دەنگ لە جیهاندا رادەگەیەنێت.

تەكنەلۆجیا نوێیەكە كە لەلایەن كۆمپانیای نۆڤۆساوند-ەوە دروستكراوە دەبێتە جێگرەوەی ئامێرەكانی ئێستا كە پشت بە فشاری مولولە و دەمارەكان دەبەستێت لەڕێی بەستنەوەیەوە بە مەچەكەوە.

ئەم تەكنەلۆجیایە لە هەمان كاتدا رێگەدەدات بەوەی فشاری خوێن لەڕێی ئەو ئامێرانەوە بپێورێت كە دەتوانرێت لە دەست بكرێن، وەك كاتژمێر و ئەڵقەی زیرەك.

سیستمەكە بەنزیكەیی هەمان وردیی هەیە لە پێوانەكردندا، كە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی دیكە هەیانە.

دیڤ هیوز، سەرۆكی جێبەجێكار و دامەزرێنەری كۆمپانیای نۆڤۆساوند دەڵێت، چاودێریكردنی فشاری خوێن بە شەپۆلەكانی سەروو دەنگ، دەبێتە “پێشكەوتنێكی گەورە” لە چۆنیەتیی چارەسەری پرسە تەندروستییە جیهانییەكان.

نۆڤۆساوند تەكنەلۆجیا نوێیەكەی لە شوێنە گشتییەكان و، كۆنگرەی نێودەوڵەتیی شەپۆلەكانی سەروو دەنگ تاقیكردەوە، كە دامەزراوەی IEEEی ئەمریكی ئەیلولی رابردوو لە تایوان رێكیخست.

نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان كاریگەرییان لەسەر زیاتر لە نیو ملیار كەس لە جیهاندا هەیە، هەروەها بووەتەهۆی مردنی زیاتر لە 20 ملیۆن كەس تەنها لە ساڵی 2021دا، بەپێی ئامارەكانی یەكێتیی نێودەوڵەتیی نەخۆشییەكانی دڵ.

بابەتی پێشتر

فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

ئەمشەو هاڵۆوین_ە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share