كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 10ی بەیانی سبەی چوارشەممە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە بنكەی لیژنەی ناوەندیی كۆمسیۆن لە هەولێر دەبێت.
یەكشەممەی هەفتەی رابردوو 20ی تشرینی یەكەم دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە پارێزگاكانی هەرێم بەڕێوەچوو.
ئێوارەی رۆژی دواتر ئەنجامی بەرایی دەنگدانەكە لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە لە بەغداد ئاشكراكرا.