دوو كەس بە تۆمەتی دراوی ساختە و ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیركران

هەردوو تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بە بڕێك 50 دۆلاری ساختەوە و تۆمەتبارێكی دیكەش بەهۆی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای چاودێریکردنی تۆمەتبارێک لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە کە دراوی ساختەی ئەمریکی پێبووە و بەنیازبووە ساغیبکاتەوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، دەستگیركرا.

لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستبەسەر 850 دۆلاری ساختە لە جۆری 50 دۆلاریدا گیرا، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت.

ئاماژەشدەدات، تۆمەتبار (ئ.ب.ع.) لەدایکبووی 1992 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.

لەلایەکی دیکەوە پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێک کە بازرگان و بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەرە، مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕاپەرین-ی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبار (م.ی.م.) لەدایکبووی 1994 دەستگیركرا.

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی ھۆبەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی دەکرێت.

بابەتی پێشتر

گرێبەستی ئەلیکترۆنی مامەڵەی ئۆتۆمبێل ڕادەگیرێت

بابەتی دواتر

ناكۆكی باڵ بەسەر یەكەم دانیشتندا دەكێشێت<br> شیعە لەسەرەتادایە و كورد و سوننە نیوەی ڕێگاكەیان بڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share