چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی چەند گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، رەزامەندیمان نیشاندا لەسەر خەرجكردنی چەند گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاریی پێداویستییەكانی پارك و باخچەكان و چاكسازی لە ئاوەڕۆ و یوتێرن و باشتركردنی تۆڕی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە.

باسیلەوەشکرد، ئەو گوژمانە لەسەر رێژەی 15% و 100%ی شارەوانی و 17%ی ئاوە و بەپێی رێنماییەكانی تایبەت بە داهات فەرمانی خەرجكردنیان بۆ دەرچووە.

ئەو پرۆژانەی بڕیاری جێبەجێکردنیان دەرچووە بریتین لە، راكێشانی بۆریی ئاو بۆ بەهێزكردنی ئاوی گەڕەكی 144 لە زەرگەتەی كۆن، جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاككردنی ژمارەیەك مەنهۆڵ لە گەڕەكی راپەڕین لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی زەڕایەن.

 

پڕۆژەی كڕین و دابینكردنی پێداویستی جۆراوجۆر بۆ بەشی باخچەكان لە سنووری شارەوانیی شارەزوور بەمەبەستی پەرەپێدانی ناوچە سەوزاییەكان و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی، جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاككردنی یوتێرنی تەنیشت گەڕەكی زەڕایەنی یەك بەمەبەستی پەرەپێدانی سیستەمی هاتوچۆ بەشێکی دیکەن لەو پرۆژانەی چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پێشتر

چوارچێوەی هەماهەنگی: پێنجشەممەی داهاتوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share