ئەنجومەنی نوێنەران سێ یاسا “گرنگەکە” یەکلاییدەکاتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و ئەو سێ یاسایەی کە ماوەیەکە بەهۆی ناکۆکی لەنێوان لایەنەکانی شیعە و سوننە و کورد یەکلایینەکرابوونەوە، پەسەنددەکات.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق دەدرێت و بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی رژێمی پێشوو دەدرێت کە پەیوەستە بە تەعریب لە كەركوك و دەوروبەری و گێڕانەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنەکانیان کە كورد و توركمانەكانن.

 

هەر بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، هەر ئەمڕۆ دەنگ لەسەر هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەدرێت.

رۆژی یەکشەممەی رابردووش دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەمان مەبەست رێکخرابوون، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان دواخرا.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر ئامادەكاریی بۆ وەرزی بارانبارین و زستانی ئەمساڵ دەكرێت

بابەتی دواتر

چوارچێوەی هەماهەنگی: پێنجشەممەی داهاتوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: عێراق پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا

وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، “عێراق پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا”. لە…
Total
0
Share