بۆ تەوتینی مووچە لە بەغداوە داوایەكی بەپەلە دەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی بانكی رەشید بۆ تەوتینی مووچە داوایان كرد كە رێكارەكانی تەوتین خێراتربكرێن و كۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامبدرێت و نەگاتە ئەوەی چاوەڕوانی نووسراو و رۆتینیات بكرێت و پڕۆسەكە دوابكەوێت.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە بە نوێنەرایەتیی فراكسیۆنی یەكێتی سەردانی بانكی رەشیدمان كرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكەكە كۆبووینەوە و باس لە هەنگاوەكانی تەوتینی مووچە كراوە و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە بەرپرسانی بانكەكە دیراسەی بابەتەكە دەكەن و ئامادەییان هەیە و بۆ كردنەوەی لقی بانكەكە و شوێنێكی تایبەتیان بۆ تەرخانبكرێت.

وتیشی، ” بەرپرسانی بانكی رەشید بۆ تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆران داوایان كرد كە رێكارەكانی تەوتین خێراتربكرێن و كۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامبدرێت و پێویست بەوە نەكات كە چاوەڕوانی وەڵامی نووسراو و رۆتینیات بكرێت و پڕۆسەكە دوابكەوێت، بەڵكو لێكتێگەیشتن بكرێت و پرسی تەوتین تەواوبكرێت”.

راشیگەیاند، مووچە تەوتین بكرێت چەندین خزمەتگوزاریی هەیە كە تایبەتە بە قەرزی گەنجان، خانووبەرە و قەرزی بچووك و گەورە و چەندین خزمەتگوزاری دیكەی هەیە كە لە رابردوودا لە عێراق مووچەخۆران لێی سوودمەندبوون.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی 10 ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share