وەزارەتی کاری عێراق: ژمارەی ئەو خێزانانەی بیمەی تەندروستی دەیانگرێتەوە زیادیکردووە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، “ژمارەی ئەو خێزانانەی کە یاسای بیمەی تەندروستی دەیگرێتەوە لە بەغدادی پایتەخت زیادیکردووە”.

ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ژمارەی ئەو خێزانانەی کە یاسای بیمەی تەندروستی ژمارە 22ی ساڵی 2020 دەیانگرێتەوە زیادیکردووە و گەیشتووەتە 182 هەزار سودمەند لە بەغداد وەک هەنگاوی یەکەم”.

لەو چوارچێوەیەدا ئەحمەد موسەوی، سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی جەختیلەوە کردووەتەوە، “ئەو زیادکردنە بەمەبەستی فراوانکردنی پێدانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بووە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی بیمەی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی”.

دەشڵێت، “ئەو یاسایە دڵنیای دەدات لەوەی کە ئەو خێزانانەی سوودمەندن لەو بیمەیە، لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی تەندروستیدا جێگیر دەکرێن بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و پشکنین لەگەڵ چارەسەری بێبەرامبەر بەپێی نەخۆشخانەکان و یەکەکانی راوێژکاری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بودجە دەکەن

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە کۆبووەتەوە و هەوڵدەدرێت پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕێککەوتنی…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە ماوەی هەفتەیەکدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەفتەیەکدا، رێکارەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواودەکرێن و هەناردەی…
Total
0
Share