بۆ چارەسەری کێشەی پارەی گەنم نوێنەری جوتیارانی هەرێم گەیشتنەوە بەغداد

بەمەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نوێنەری جوتیارانی هەرێم گەیشتنەوە بەغداد.

 

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەماوەی رابردوودا وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریدابوو کە بڕی 381 ملیار دیناری گەنمی جوتیاران رەوانە بکات، بەڵام لەو

کاتەوە تا ئێستا بڕی تەنها 41 ملیار دینار نێردراوە.

 

وتیشی، جوتیاران بێئومێد بوون لە وەزیری بازرگانیی هەرێم و بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، لە سەرەتای دەستپێکردنی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم خۆیان نەکردووە بە خاوەنی دۆسیەی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران، وەزیری بازرگانیی هەرێم تەنانەت ئامادەنەبوو جارێک سەردانی بەغداد بکات، بریکاری وەزیری داراییش ئامادەنییە وەڵام پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی جوتیاران بداتەوە.

 

ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ جوتیاران جارێکی دیکە خۆیان گەیشتوونەتە بەغداد و بەدوای مافە رەواکانی خۆیانەوەن، ئێمەش وەک فراکسیۆنی یەکێتی ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکیانین.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی: بکوژی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی شێرکوژ دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە: لە دوای كۆبوونەوەی فەرمی بەبێ ئاگاداری خۆمان براین بۆ مەزاری مەلا مستەفای بارزان

شەهێن عوسمان بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە رایدەگەیەنێت، ئاگاداركراینەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێرەوە كۆبوونەوەیەكی فەرمی بەڕێوەدەچێت و وەك…
Total
0
Share