دەنگۆی تەقەکردن لە ئاهەنگەکەی ئەمڕۆی سلێمانی ڕەتدەکرێتەوە

دامەزراوەی ساڵ، دەنگۆی تەقەکردن لە ئاهەنگەکەی ئەمڕۆی سلێمانی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، هەمان ئاهەنگ دووبارە ئەنجامدەدەینەوە.

دامەزراوەی ساڵ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دروستبوونی پشێوی لە ئاهەنگەکەی ئەمڕۆی پارکی هەواری شار [کە ئەو دامەزراوەیە ڕێکیخستبوو] بڵاوکردەوە و ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

ئێمە لە دامەزراوەی ساڵ، خۆمان بە قەرزاری خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی و میوان و ڕێبواران دەزانین بۆ ئەو بەشدارییە بەرفراوانەی ئەمڕۆیان لە ئاهەنگی جەژنانەی سلێمانیدا. لێرەوە ئاشکرای دەکەین بە پشتبەستن بە داتاکانی ئیدارەی شوێنەکە و وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان، ژمارەی بەشداربووان نزیکەی (10 هەزار کەس) بووە.

ئەم ئاهەنگە بەمەبەستی خۆشگوزەرانیی خەڵکی شارەکە و میوانان بە خۆڕایی ئەنجامدرا، بەڵام بەداخەوە لە بەشی یەکەمی ئاهەنگەکەدا، ژمارەیەک کەسی ئاژاوەگێڕ هەوڵی تێکدانی کەشوهەوای ئاهەنگەکەیان دا. لەبەرئەوە، بە بڕیاری خۆمان ئاهەنگەکەمان ڕاگرت. لێرەوە سەرجەم ئەو هەواڵانە بەدرۆدەخەینەوە کە باس لە ڕووداوی تەقەکردن دەکەن؛ ڕایدەگەیەنین کە هیچ ڕووداوێکی تەقەکردن ڕووینەداوە و هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

ئەو دەنگۆیانەی لەلایەن هەندێک دەزگای ڕاگەیاندنەوە بڵاوکراونەتەوە، بەتەواوی ڕەتیاندەکەینەوە و بە هەوڵێکی ناڕەوای دەزانین بۆ شێواندنی ناوبانگی شاری سلێمانی.

بڕیارمانداوە لە کات و شوێنێکی گونجاوی تردا، هەمان ئاهەنگ دووبارە ئەنجامبدەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: دوو تۆمەتبار بە ئامێرێکی ئاسارەوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ئامێرێکی ئاساریان پێبووە و ویستوویانە لەناو بازاڕدا ساغیبکەنەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی…
زیاتر ببینە

“پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت”

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت، بەپێچەوانەوە…
زیاتر ببینە

لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای…
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆی بارهەڵگرێكی گواستنەوەی سووتەمەنییەوە هەندێك سووتەمەنی كەوتبووە زێی دوكانەوە كە هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە…
Total
0
Share