کەشناسیی عێراق: بارانبارین دەستپێدەکات و پلەی گەرمی دادەبەزێت

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چوار رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، بارانبارین دەستپێدەکات و پلەی گەرمی دادەبەزێت.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیی عێراقدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە لەسەرانسەری عێراق ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرمی بە جێگیری دەمێنێتەوە، سبەینێ سێشەممە لە کاتەکانی شەودا لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاست ئاسمان بۆ نیمچە هەور و لە باکوور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.

ئاشکراشیکرد، لە رۆژی چوارشەممە بە تایبەت لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە لە زۆرینەی ناوچەکان و پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دوای شکستهێنانی لە هەڵبژاردنەکان: لە پۆستەکەمدا دەمێنمەوە

بابەتی دواتر

نێرگز محەمەدی رەوانەی نەخۆشخانە کرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بەم ئاقارەدا بڕوات ناڕەزایی لەڕادەبەدەر بەرامبەر حكومەت دروستدەبێت

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی خۆی بۆ كرێكارانی ژینگەپارێز دەردەبڕێت بەهۆی خەرجنەكردنی شایستەكانیان و سەرۆكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت، ئەگەری قەیرانی…
Total
0
Share