ئەمریكا نوێترین بڕیار لەبارەی سوپای پاسدارانەوە دەدات و پەیوەستە بە لیستی تیرۆرەوە

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، دەیەوێت ئیدارەی وڵاتەكەی پابەندبكات بەوەی هەر ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێراندا بكات، چاوپۆشی لەو وڵاتە نەكات و سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر دەرنەكات.

دۆسیەكە بە دەنگدانی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا هێنرایەوە سەر شانۆی سیاسیی نێوان ئەمریكا و ئێران، 62 ئەندام بەرامبەر بە 33 ئەندامی ئەنجومەنەكە دەنگیان دا بە پڕۆژە پێشنیازێك بۆ ئەوەی دواتر بكرێت بە پڕۆژە یاسا و لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندبكرێت.

ناوەڕۆكی پڕۆژە پێشنیازەكە جەختدەكاتەوە لەوەی ئەگەر ئەمریكا هەر ڕێككەوتنێك لەبارەی چەكی ئەتۆمییەوە لەگەڵ ئێراندا بكات، ئەوا چاوپۆشی نەكات لەو چالاكییانەی ئێران كە “سەقامگیری تێكدەدەن، لەوانە مووشەك و تیرۆر و خۆدزینەوە لە سزاكان”.

پڕۆژە پێشنیازەكەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەڵێت، نابێت لە ئەگەری گەیشتنی ئەمریكا و ئێران بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی، هیچ سزایەكی سەر سوپای پاسداران هەڵبگیرێت و نابێت ئەو گروپە چەكدارە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەنگی تەلەفۆنی سەركردەكان دەتوانێت تانكەكان لە ئۆكرانیا بێدەنگ بكات؟

سەرەڕای چڕیی پەیوەندییە تەلەفۆنییە دیپلۆماسییەكان بۆ كەمكردنەوەی دژواریی بارودۆخی ئۆكرانیا، بەپێی وتەی شارەزایان هێشتا ئەو پەیوەندییانە ئەنجامیان لێنەكەوتووە،…
Total
0
Share