وەزارەتی کارەبا: چاوەڕوانی چارەسەری شوێنەواری هێرشەكە و ئاسایبوونەوەی كارەباین

كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕوانی چارەسەربوونی شوێنەواری هێرشەكەی شەوی رابردوو و ئاسایبوونەوەی دۆخی كارەبان.

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، پاش هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر، قەرەبووی بەشێکی زۆری زیانەکانی کەمبوونەوەی 2500 مێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوەتەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتەوە 1600 مێگاوات.

دەشڵێت، لە ئێستادا وەزارەتیان لە چاوەڕوانیی چارەسەركردنی شوێنەواری هێرشەكە و دەستپێكردنەوەی پەستانی گاز بۆ هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان و ئاسایبوونەوەی دۆخەكەدایە.

شەوی رابردوو، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەو هۆیەوە چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان بیانین.

بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکی ماددی زۆریش بە کێڵگەکە گەیشت و بووەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم بە بڕی دوو هەزار و 500 مێگاوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵەبجە.. گەنجێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا. رائید ئاكان قوتبەتین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share