چای توێکڵی هەنار بخۆرەوە و رووبەڕووی ئەم نەخۆشییانە ببەرەوە

پسپۆڕانی تەندروستی باس لەوە دەکەن، توێکڵی هەنار چەندین ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە، هەرچەندە خەڵک بە شێوەیەکی ئاسایی نایخۆن، بەڵام دەتوانرێت توێکڵەکەی وشک بکرێتەوە و ورد بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە تۆزێکی ورد و وەک چا بخورێتەوە و چەندین سوودی تەندروستی هەیە.

ماڵپەڕی تەندروستیی هێڵس ڵاینی ئەمریکی پشت بەست بە چەند توێژینەوە و سەرچاوەی جیهانیی بابەتەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەم چایە دەتوانێت چەندین سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ دەستەبەر بکات.

ئەم شەربەتە چۆن دروستدەکرێت؟

سەرەتا، توێکڵی هەنارەکە جیادەکرێتەوە لە هەنارەکە، بەشێوەیکی گشتیی خەڵکی ئەم بەشەی فڕێدەدەن، بەڵام تۆ لە جێگەی ئەوەی فڕێی بدەیت، وشی دەکەیتەوە لە رێگەی خۆرەوە یاخود لە رێگەی فڕنەوە، دواتر لەناو ئامێرێکی وردکردندا وردی دەکەیت و پاشان وەک چا لەناو ئاوی گەرم دایدەنێیت بۆ چەند خولەکێک تاوەکو رەنگ دەداتەوە و پاشان دەیخۆیتەوە.

سوودەکانی چین؟

باشترکردنی پەستانی خوێن و رێکخستنی گلوکۆزی خوێن و ئاستی کۆلیسترۆڵ و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە و باشترکردنی تەندروستیی مێشک، دژە بەکتریایە و سوودی دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان و وەک بەشێک لە چارەسەری بەکتریای گەدە سوودی لێوەردەگیرێت.

بەشێکی دیکەی سوودەکەی، ئەوەیە ئەو تۆزەی دەستت دەکەوێت لێوەی دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی پێست سوودی لێوەربگیرێت بەشێوەی ماسک، بە تێکەڵکردنی لەگەڵ کەمێک ئاو و درووستکردنی ماسکێک لێی و بەکارهێنانی بەشێوەی هەفتانە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

قاسم ئەعرەجی بە فەرمانی سودانی گەیشتە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share