گەرمیان.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون

لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان نزیک گوندی تازەدێ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە پێنج کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون بە ئاراستەی قەزای کەلار هاتووە، لە نزیک گوندی تازەدێ کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە بەربەستی ناوەندی رێگاکەدا بەهۆیەوە شۆفێر و چوار سەرنشین برینداربوون.

ئاشکراشیکرد، سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕووخاندنی خانووە کۆنەکانی شار و بەکارهێنانیان بۆ شوێنی گەراج نایاساییە

شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەداواداچوون بۆ دۆخی خانووە کەلەپوورییەکان و ڕێکخستنەوەی سیمای ناوەندی شاری سلێمانی دەکەن، دەشڵێت، ڕووخاندنی خانووە…
Total
0
Share